وەڵامی گومانەكان لەسەر تەمەنی شوكردنى عائیشەی دایكمان – به‌شى 2: ريوايه‌تى هشام بن عروة

وەڵامی گومانەكان لەسەر تەمەنی شوكردنى عائیشەی دایكمان

به‌شى 2: ريوايه‌تى هشام بن عروة

ئاماده‌كردن:   Battar Kurdi

•┈┈┈┈┈•✿❁✿•┈┈┈┈┈•

بسم الله الرحمن الرحيم

 

يه‌كه‌م گومان كه‌ موسولمانى ئه‌مريكى شافاناس بلاوى كرد له‌سه‌ر سه‌نه‌دى ئه‌و فه‌رمووده‌ى كه‌ له‌ صه‌حيحى بوخارى دا باسى ته‌مه‌نى دايكه‌ عائيشه‌ ده‌كات ، به‌ڵام گومانه‌كه‌ى زور لاوازه‌ و نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ته‌حقيقكردن فه‌رمووده‌ ئيشى ئه‌و نيه‌ و توشى هه‌ڵه‌ى زور گه‌وره‌ و ئاشكرا بويه‌وه‌ به‌لام ئه‌وه‌ى جێگاى پرسياره‌ بوچى به‌ناو قورئانيه‌كان و هه‌ندێ واعظ و بێژه‌ر ( عبدالرحمن صديق و حاجي كاروان و عدنان ابراهيم و طارق سويدان .. هتد ) به‌ كوێرانه‌ ئه‌م شته‌ له‌سه‌ر شاشه‌ى تيڤى نه‌قڵده‌كه‌ن وه‌كو توتى به‌ بێ ئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه‌ بو سه‌رچاوه‌كان بزانن ئايا ڕاسته‌ يان نا .. به‌لام ماناى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ ته‌نها توتى و كوپى په‌يستن وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێن حاطب الليل ..و فڕيان به‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ نيه‌ ته‌نها ده‌يانه‌وێت له‌ رێگاى ئه‌م گومانانه‌ دوژمنايه‌تى په‌رتوكه‌كانى فه‌رمووده‌ بكه‌ن و يارى به‌ هه‌ستى خه‌لك بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌م فه‌رمودانه‌ كه‌چى خويان به‌ ئه‌هلى ته‌حقيق و حه‌قخوازيش ده‌زانن !! به‌لام شتێك به‌ به‌ڵگه‌ دژ به‌ ئه‌وان بێت ده‌بينين په‌نا ده‌به‌ن بو عاطفه‌ و هێنانى بيانوى لاواز .. به‌هه‌ر حال پشت به‌ خوا له‌م به‌شه‌دا وه‌لامى ئه‌و گومانه‌ ئه‌ده‌ين كه‌ له‌سه‌ر يه‌كێك له‌ راويه‌كانى فه‌رموده‌كه‌ يه‌ ئه‌ويش ( هشام بن عروة ) يه‌ .. ئه‌مه‌ش گومانه‌كه‌يانه‌:

——————————————-

ده‌قى گومانه‌كه‌:

( ژێدەری باوەڕپێکراو یاخود سەرچاوەی متمانەو گومان ھەڵنەگر زۆربەی ئەو گێڕاوانەی لە کتێبەکانی فەرمودە ھاتوون. لەبارەی ئەو بابەتەوە لە ھیشامەوە ریوایەت کراون، ئەویش لە باوکیەوە وەریگرتووە. پێش ھەموو شتإ، لەرووی لۆژیک و بنەماکانی فەرمودەناسیەوە، دەبی روداوێکی ئەوھا (دوو سێ) کەس ریوایەتی کردبێت نەک (تەنیا کەسێک) . لە لێبوردبونەوەمان لەم مەسەلەیە بۆمان دەرکەوت کە تەنیا و تەنیا ھیشام ئەو ریوایەتەی کردووە، ھیچ کەسێک لە مەدینە ھەتا ھیشام خۆیشی ھەتا لە مەدینە بووە، ئەو فەرمودەیەی نەگێڕاوەتەوە، قوتابیەکانی ھیشامیش لەنێویان مالیکی کوڕی ئەنەس فەرمودەی ئەوھای نەگێڕاوەتەوە، بە شێوازێکی زنجیرەی راویەکانی ئەو فەرمودەیە ھیچیان خەڵکی مەدینە نین، بەڵکو سەرچاوەی ئەو چیرۆکە لەزاری عێراقیەکانەوەیە. دوای ئەوەی ھیشام مەدینە بەجێدەھێڵێت دەچێتە عێراق، لە عێراقەوە ئەو (چیرۆکە) سەرھەڵدەدات نەک لە مەدینەوە.
کتێبی (تھذيب التھذيب) یەکێکە لە کتێبە متمانە پێکراوەکانی بواری فەرمودەناسی و لەژیانی راویەکانی فەرمودە دەدوێت، ئەو کتێبە دەڵێت بەگوێرەی (یاقبی کوڕی شەیبا) ھیشام کێکە لەو راویانەی کە گێڕانەوەکانی تەواو جێگای متمانەن و ھەموو گێڕانەوەکانی قەبوڵکراون، تەنیا ئەو گێڕانەوانە نەبێت کە لەپاش ئەوەی چۆتە عێراق ریوایەتی کردوون.
(سەیری-تھذيب التھذيب- ابن حجر العسقلانی- دار التراث الاسلامی، سەدەی ١٥، بەرگی ١١، ل٥٠ بکە)
ھەر لە ھەمان لاپەڕە ھاتووە کە مالیکی کوڕی ئەنەس ھەموو ئەو گێڕاوانەی ھیشامی رەتکردۆتەوە، کە لە رێگای عێراقیەکانەوە ریوایەت کراون.
کتێبێکی تر لە بواری ژینامەی راوییەکانی فەرمودەوە کتێبی “میزان الاعتدال Mizanul-aitidal-“ـە. نوسەری ئەو کتێبە لەبارەی کەسایەتی ھیشامەوە دەنووسێت: “کاتێک ھیشام پیربوو زاکیرەی زۆر خراپ ببوو”.
سەیری لاپەڕە (٣٠١) ی بەرگی چوارەمی ئەم کتێبە بکە.
لەمەدا، دەگەینە ئەو ئەنجامە: ھیشام لە پیری زاکیرەی (یادەوەری) خراپ بووە، ھەروەھا ئەو کەسانەی لە عێراق فەرمودەیان لە ئەو ریوایەت کردووە جێگای متمانە نەبوونە، بۆیە ئەو ریوایەتەی دەربارەی زەواجی عائیشەو تەمەنی عائیشە ریوایەتی گردووە جێگای متمانە نییە.

——————————————-

وه‌ڵام:

 سه‌ره‌تا قسه‌يه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌كات و خوشى ناتوانت نكولى بكات كه‌ ده‌ڵێت (ژێدەری باوەڕپێکراو یاخود سەرچاوەی متمانەو گومان ھەڵنەگر زۆربەی ئەو گێڕاوانەی لە کتێبەکانی فەرمودە ھاتوون) به‌ڵام دواتر هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌ و كوشتنده‌ ده‌كات كاتێ ده‌ڵێت (. لە لێبوردبونەوەمان لەم مەسەلەیە بۆمان دەرکەوت کە تەنیا و تەنیا ھیشام ئەو ریوایەتەی کردووە،) ئه‌مه‌ش قسه‌يه‌كى بێ بنه‌ما يه‌ و هه‌ر كه‌س سه‌يرى ريوايه‌ته‌كان بكات ده‌بينێت كه‌ زور كه‌سى تر جگه‌ له‌ هيشام و باوكى ريوايه‌تى كردون و بوى ده‌بن به‌ شاهد و متابعه ، منيش به‌ به‌رنامه‌ى (مكتبة الشاملة) سێرچێكم كرد بينيم كه‌ ئه‌مانه‌ ريوايه‌تى كردون‌:

متابعه‌ى ابن شهاب الزهري له‌ عروة:

أخبرنا محمد بن رافع قال أنا عبد الرزاق قال أنا معمر عن الزهري عن عروة وهشام بن عروة عن أبيه قال : نكح النبي صلى الله عليه و سلم عائشة وهي بنت ست سنوات أو سبع وزفت إليه وهي بنت تسع سنين ولعبها معها ومات عنها وهي بنت ثمان عشرة سنة

سه‌رچاوه‌: صحيح مسلم 3465 – النسائي 5570

.

هه‌روه‌ها جگه‌ (عروة )ـش كه‌سى تر ئه‌مه‌ ريوايه‌تى ‌كردوه‌:

ريوايه‌تى برا زاكه‌ى عائيشه‌ القاسم بن محمد بن ابي بكر:

حدثنا محمد بن عبد الله الحضرمي، ثنا الحسن بن سهل الحناط، ثنا محمد بن الحسن الأسدي، ثنا سفيان، عن سعد بن إبراهيم، عن القاسم بن محمد، عن عائشة، قالت: «تزوجت رسول الله صلى الله عليه وسلم وأنا بنت ست سنين، وبنى بي وأنا بنت تسع سنين»

سه‌رچاوه‌: المعجم الكبير 69و 52

.

ريوايه‌تى (ابن أبي مليكة) :
أخبرنا يحيى بن آدم، نا أبو بكر بن عياش، عن الأجلح، عن ابن أبي مليكة، عن عائشة، أن رسول الله صلى الله عليه وسلم تزوجها وهي بنت ست سنين ودخل بها وهي بنت تسع سنين

سه‌رچاوه‌: النسائي 5365- مسند اسحاق بن راهويه‌ 1784 – المعجم الاوسط 8116 – المعجم الكبير 62

.

ريوايه‌تى يحيى بن عبد الرحمن بن حاطب:

من طريق يحيى بن زكريا بن أبي زائدة، عن محمد بن عمرو، عن يحيى بن عبد الرحمن بن حاطب، عن عائشة أن رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تزوَّجها وهي بنتُ ست سنين، وبنى بها وهي بنت تسع سنين، زوَّجَها إياه أبو بكر.

سه‌رچاوه‌: مسند أبو يعلى 4673

.

ريوايه‌تى ابراهيم النخعي له‌ اسود بن يزيد :

حدثنا أبو معاوية قال : حدثنا الأعمش ، عن إبراهيم ، عن الأسود ، عن عائشة قالت : تزوجها رسول الله صلى الله عليه وسلم وهي بنت تسع سنين ، ومات عنها وهي بنت ثمان عشرة.

سه‌رچاوه‌: صحيح مسلم 1422- مسند احمد 24653

.

ريوايه‌تى ابي عبيدة كورى عبدالله بن مسعود:

حدثنا محمد بن عبد الله الحضرمي، ثنا أبو كريب، ثنا معاوية بن هشام، عن سفيان، عن أبي إسحاق، عن أبي عبيدة، عن عائشة، قالت: «أدخلت على النبي صلى الله عليه وسلم وأنا بنت تسع سنين، ومكثت عنده تسع سنين»

سه‌رچاوه‌: ابن ماجة 1877 – المعجم الكبير 55

سه‌باره‌ت به‌ (قوتابیەکانی ھیشامیش لەنێویان مالیکی کوڕی ئەنەس فەرمودەی ئەوھای نەگێڕاوەتەوە، بە شێوازێکی زنجیرەی راویەکانی ئەو فەرمودەیە ھیچیان خەڵکی مەدینە نین، بەڵکو سەرچاوەی ئەو چیرۆکە لەزاری عێراقیەکانەوەیە. دوای ئەوەی ھیشام مەدینە بەجێدەھێڵێت دەچێتە عێراق، لە عێراقەوە ئەو (چیرۆکە) سەرھەڵدەدات نەک لە مەدینەوە.)

ئه‌مه‌ش نيشانه‌ى نه‌زانى و به‌ جه‌هل قسه‌كردنى نوسه‌رى گومانه‌كه‌يه‌ و ئه‌وانه‌ى به‌ كوێرى نه‌قلى ده‌كه‌ن چونكه‌ جگه‌ له‌ خه‌لكى عێراق ئه‌م ريوايه‌ته‌ له‌ هشام بن عروة ريوايه‌تى كردوه‌:

1- خه‌لكى مه‌كه‌ ( سفيان بن عيينة ) له‌ هيشام بن عروة – مسند الشافعي (702).

2- خه‌لكى مه‌دينه‌ ( عبدالرحمن بن ابي زناد ) له‌ هيشام بن عروة – مسند احمد (24867) 25379.

3- خه‌لكى مه‌دينه‌ ( سعيد بن عبدالرحمن الجمحي ) له‌ هيشام بن عروة – الكفاية في علم الرواية لا58.

گريمان ئه‌گه‌ر عروة و كوره‌كه‌ى  هشام لاوازيش بن خو ئه‌م ريوايه‌ته‌ له‌ زور كه‌سى تر گێراوه‌ و زور ريوايه‌ت و فه‌رموده‌ى تريش باسى ئه‌م ڕاستيه‌ كردون و شايه‌ت و متابعه‌ى زوره‌ .. و ئه‌و هه‌موو قسه‌ى كه‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ هشام و عروة ، بێ سوده‌ و هيچ زيانى نيه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ريوايه‌ته‌ و هه‌روه‌ها زانا و فه‌رموده‌ناسه‌كانيش وه‌لامى ئه‌مانه‌ دراون و دياريكردون كه‌ گومان و لێكدانه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ هه‌ر زور لاوازن و ريوايه‌ته‌كانى هشام له‌ عروة صه‌حيحن و هيچ كێشه‌ى نيه‌ بويه‌ پێويسى ناكات لێره‌ دوباره‌ باسى بكه‌ين بويه‌ بو زانيارى زياتر سه‌يرى ئه‌م لينكه‌ بكه‌ سه‌باره‌ت به‌ هشام بن عروة:
http://www.ahlalhdeeth.com/vb/showthread.php?t=38433
هه‌روه‌ها:
http://www.ahlalhdeeth.com/vb/showthread.php?t=179149

لێره‌ش بومان دياربو كه‌ گومانه‌كه‌يان لاوازه‌ و نيشانه‌ى نه‌زانى ئه‌وانه‌ و نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌ناو قورئانييه‌ عه‌ره‌ب و كورده‌كانى خومان به‌ كوێرى شت نه‌قل ده‌كه‌ن و توشى هه‌له‌ى كوشنده‌ ده‌بن ، و رياوه‌يه‌ته‌كه‌ش صه‌حيحه‌ و هيچ عه‌يبى نيه‌ له‌ روى سه‌نه‌د … والله ولي التوفيق

 

 

 

 

اترك رد

إملأ الحقول أدناه بالمعلومات المناسبة أو إضغط على إحدى الأيقونات لتسجيل الدخول:

شعار ووردبريس.كوم

أنت تعلق بإستخدام حساب WordPress.com. تسجيل خروج   /  تغيير )

Google photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Google. تسجيل خروج   /  تغيير )

صورة تويتر

أنت تعلق بإستخدام حساب Twitter. تسجيل خروج   /  تغيير )

Facebook photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Facebook. تسجيل خروج   /  تغيير )

Connecting to %s