ميرزاى قاديانى و زه‌واجى به‌ شه‌ق و هه‌ڕه‌شه‌!

ميرزاى قاديانى و زه‌واجى به‌ شه‌ق و هه‌ڕه‌شه‌!

چيروكى ميرزا له‌گه‌ل محمدي بيگه‌م

 

له‌م بابه‌ته‌دا به‌ كورتى باسى چيروكى ميرزا غلام قاديانى (ئه‌و هينديه‌ى ئيديعاى پێغه‌مبه‌رايه‌تى ده‌كرد) ئه‌‌كه‌ين له‌گه‌ل كچێك كه‌ ناوى (محمدي بيگه‌م) بو كه‌ چون ده‌ستى پێكرد و ئه‌نجامه‌كه‌ى چى بو.

محمدي بيگه‌م كچى احمد بێگ له‌ دايكبووى ساڵى 1875ز بو و بنه‌ماله‌ى ئه‌م كچه‌ پێشتريش خزمايه‌تى له‌گه‌ڵيان هه‌بوو ، و ميرزا له‌ دايكبووى ده‌وروبه‌رى سألى 1840ز بو واته‌ 35 ساڵ لێى گه‌وره‌تر بو و كاتێ ويست زه‌واج له‌گه‌لى بكات ساڵى 1887 بو واته‌ ته‌مه‌نى كچه‌كه‌ 12 ساڵ بو!

به‌هه‌ر حال ميرزا دڵى چوبو ئه‌م كچه‌ و نه‌يده‌زانى چون برواته‌ داواى چونكه‌ ده‌يزانى مه‌حاڵه‌ باوكى كچه‌كه‌ ڕازى ببيت بويه‌ هه‌وڵ ده‌دا كه‌سێك نێوانگرى بوى بكات ، ئه‌سپێك بو ئاموزاى خۆى ناردبو! به‌لام دياره‌ سودى نه‌بو ..و هانى هاورێى خوى (مه‌وله‌وى نورالدين) خه‌ليفه‌ى يه‌كه‌مى قاديانيه‌كان ده‌دا بو ئه‌وه‌ى برواته‌ داواى كچه‌كه‌ بويه‌ له‌ 5/3/1887 تا  5/8/1887 هه‌ر نامه‌ بوى ده‌نارد (نامه‌كان ئه‌رشيفكراون) تا ئه‌و راده‌يه‌ نورالدين لێى بێزار ببو و پێشنيارى كرد بچێته‌ داواى كچێكى تر به‌لام ميرزا رازى نه‌بوو و بو ئه‌وه‌ى حه‌ياى نه‌چێت ده‌يوت خودا ئه‌مرى به‌ من كردوه‌ زه‌واج له‌گه‌لى بكه‌م

تا ساڵى 1888 هيچ ئه‌نجامى نه‌بوو ، له‌ 7/2/1888 ژنى يه‌كێك له‌ خزمه‌كانى مرد كه‌ خوشكى احمد بێگ بو ، له‌ مانگى 3 ميرزا ئه‌مه‌ى به‌ هه‌ل زانى بويه‌ ڕاگه‌يندراويك بڵاوكرد تێيدا ئيديعاى ئه‌وه‌ى كردبوو كه‌ پێش 31 مانگ پێشبينى مردنى ئه‌و ژنه‌ كردبوو، هه‌روه‌ها باوكى كچه‌كه‌ پێويستى به‌ ئيمزاى ميرزا بو تا ئه‌و پارچه‌ زه‌ويه‌ى ئه‌و ژنه‌  له‌سه‌ريان دابه‌ش بكرێت به‌ حوكمى ئه‌وه‌ى ميرزا خزمێكى نزيكى ئه‌و ژنه‌يه‌ به‌ پێى ياساى به‌ريتانى ده‌بێ ميرزاش ڕازى ببێت كه‌چى له‌ شه‌رع دا ميرزا هيچ حه‌قى له‌و زه‌ويه‌دا نه‌بوو‌.. به‌ڵام ميرزا ئه‌مه‌ى به‌ هه‌ل زانى بێته‌ پێش به‌ مه‌رجى ئه‌وه‌ى كچه‌كه‌ى بداتێ بوى ئيمزا ده‌كات! له‌ هه‌مان ڕاگه‌يندراو دا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بنه‌ماله‌ى كچه‌كه‌ كردبوو كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ره‌تى بكه‌ن وه‌كو ئه‌و ژنه‌ لێيان دێت و ده‌مرن ! احمد بێگيش ڕه‌تى كرد و گه‌ڕايه‌وه‌.

له‌ 10/5/1888 بنه‌ماڵه‌ى كچه‌كه‌ نامه‌يه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌ى (نور أفشان) دا بڵاوكرد تێدا حه‌ياى ميرزاى بردن و خه‌لك گشتى گاڵته‌ به‌ عه‌قل و ئه‌خلاقى ميرزاى ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ هوچ و پوچه‌ منداليه‌ .. ميرزا چه‌ند مانگێك بێده‌نگ بو و بو ئه‌وه‌ى كه‌مێك له‌ حه‌ياى خوى بگه‌رێنێته‌وه‌ وتى له‌خومه‌وه‌ ئه‌م كاره‌م نه‌كردبوو خوا ئه‌مرى منى كردبوو !

به‌زمه‌كه‌ش‌ ئه‌وه‌ بو‌ بنه‌ماله‌ى كچه‌كه‌ مولحيد بون و كچه‌كه‌ش قه‌ت به‌ ميرزا ڕازى نه‌بوو و بێزى لێ ده‌هات و گاڵته‌يان به‌ ميرزا و ديعايه‌ته‌كانى ده‌هات و ميرزاش هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌كرد ، له‌ مانگى 7 له‌ ڕاگه‌يندراوێك دا ئيديعاى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ وه‌حى بوى هاتوه‌ بنه‌ماله‌ى كچه‌كه‌ دواى زه‌واجه‌كه‌ موسولمان ده‌بن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان كچه‌كه‌ بيده‌نه‌ كه‌سێكى تر غه‌زه‌بى خوا به‌سه‌ريان دا دێت و احمد بيك و زاواكه‌ى (مێردى كچه‌كه‌) ده‌مرن و محمدي بيگه‌م به‌ بێوه‌ژنى شو به‌ ميرزا ده‌كا !

دواتر كه‌سێك هاته‌ داواى كچه‌كه‌ به‌ ناوى سلطان محمد و كچه‌كه‌ ڕازى بو و زه‌واجى كرد ، ميرزا هه‌ر شێت بو و وتى سلطات محمد دواى دوو ساڵ و نيوێك ده‌مرێت و له‌ په‌رتوكى (عاقبة ادهم) دا وتى ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشبينيه‌ ڕاست ده‌رنه‌چوو من دروزنم.

ميرزا دروزن ده‌رچوو و له‌ ساڵى 1908ز مرد ، به‌لام سلطان محمد دواى ئه‌و به‌ ده‌يان ساڵ مايه‌وه‌ و له‌ سالى 1914 به‌شدارى له‌ جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌م دا كرد له‌گه‌ل به‌ريتانيه‌كان  و محمدي بيگه‌ميش پێنج مندالى بو و ژيانێكى خۆش به‌ بێ ميرزا برده‌ سه‌ر، وه‌  شايه‌تێك كه‌ ميرزا دروزنه‌.


ئه‌م بابه‌ته‌ كوكراوه‌ى زانيارى يه‌ له‌ هه‌ندێ بابه‌تى ماموستا هاني طاهر و په‌رتوكه‌كه‌ى شيخ منظور شنيوتي له‌گه‌ل ئه‌و زانياريانه‌ى كه‌ له‌ په‌رتوكه‌كانى ميرزا دا خوێندومه‌ به‌ تايبه‌تى په‌رتوكى (التبليغ) و (مرآه‌ كمالات الاسلام) و(عاقبة ادهم).

اترك رد

إملأ الحقول أدناه بالمعلومات المناسبة أو إضغط على إحدى الأيقونات لتسجيل الدخول:

شعار ووردبريس.كوم

أنت تعلق بإستخدام حساب WordPress.com. تسجيل خروج   /  تغيير )

Google photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Google. تسجيل خروج   /  تغيير )

صورة تويتر

أنت تعلق بإستخدام حساب Twitter. تسجيل خروج   /  تغيير )

Facebook photo

أنت تعلق بإستخدام حساب Facebook. تسجيل خروج   /  تغيير )

Connecting to %s